بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین پرسەنامەیەکی بەهۆی شەهادەتی محەمەد زەیف فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام و ٦ فەرماندەی دیکە بڵاو کردەوە.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بەهۆی شەهادەتی فەرماندەی کەتائیبی قەسام پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
تەواوی دەقی پەیامەکە:
"بسم الله الرحمان الرحیم. 'ئەو کەسانەی لە ڕێی خودادا کوژراون، هەرگیز نابێ بەمردوویان حیساب بکەن؛ هەر زیندوون و خودا بژیویان دەداتێ.' وەک بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین، بە خەمێکی قووڵەوە بە گەلی گەورەی فەلەستینیمان و ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامی و گەلانی ئازادی جیهان، شەهیدبوونی کۆمەڵێک سەرکردەی سەربازی بزووتنەوەی حەماس و بەتایبەتی سەرۆک ئەرکانی کەتائیبی قەسام شەهید محەمەد زەیف (ئەبو خالید) پێمانگەشت. ئەو کەسە بوو کە بەرەبەیانی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئاماژەی دەستپێکردنی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا'ی دا.
ئێمە وەک جیهادی ئیسلامی رادەگینین کە راگەیاندی شەهادەتی رابەرەکان لە قۆناغێکدا کە بە پێی مەرجەکانی هێزەکانی بەرخۆدان ئاگربەست قۆناغی ئاگربەست بەڕێوەدەچێت و سەدان ئەسیری فەلەستینی ئازاد دەکرێن پەیامێکی بۆ دوژمنی سەهیۆنی و ئەمریکا و ڕۆژئاوای لایەنگری هەیە. شەهادەتی رابەرەکان رووحی قارەمانیێکی بەهێز و نەبینراو بە موجاهیدەکانی بەخشیوە. ئەمەش دوژمنی سەهیۆنی ناچار کردووە کە واز لە خەیالەکانی بهێنێت و هێرشە وەحشیەکانی رابگرێت.
وەک بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، دڵسۆزانەترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی برایانمان لە بزووتنەوەی حەماس، سەرکردە، کادر، موجاهید و لایەنگران دەکەین، بەبۆنەی شەهیدبوونی ئەو سەرکردە قارەمانانە، هیوادارین پرۆسەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان بەیەکەوە لەگەڵ هەموو هێزەکانی خۆڕاگری تەواو بکەین و پشتڕاستی دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە پاراستنی شەرەفی خەڵکی غەززە و خزمەتکردنی دۆزی فەلەستین لە دژی حکومەتی داگیرکەری ئەمریکا و شەڕکردن بۆ پاراستنیان لە پلانەکانیان.
گەلی فەلەستین و هێزەکانی بەرخۆدان بەردەوام دەبێت لە سەداقەت لە بەرامبەر خوێنی شەهیدەکان. بە ئیزنی خودا، رێگایەک کە رۆناکی لە خوێنی شەهیدەکان وەردەگرێت رێگای سەرکەوتنە. وە بێ گومان ئەمە یان سەرکەوتن یانیش شەهادەتە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی ئوگاندا راگەیاند، کارمەندێکی تەندروستی کە لە نەخۆشخانەیەک لە کامپالای پایتەخت کاری دەکرد بەهۆی ڤایرۆسی ئێبۆلا مرد.
ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، پێویستە دەستبەجێ ٢ هەزار و ٥٠٠ منداڵ لە غەززە چۆڵبکرێن.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ئاگربەستی لە لوبنان پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر دەشتی بیقاعە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس شەهید بوون و ١٠ کەسیش بریندار بوون.